رۆژنامه‌ی (AS) ی ئیسپانی ورده‌كاریی نوێی له‌باره‌ی گرنگترین بابه‌تی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڵاوكرده‌وه ئه‌ویش بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه مه‌دریدیه رێككه‌وتنه‌كه كۆتایی هاتووه له‌نێوان یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان تا ساڵی 2018 نوێده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ش كه‌تێیدا رۆناڵدۆ ده‌كرێته خاوه‌نی زۆرترین مووچه له‌نێوان یاریزانانی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌بڕی گرێبه‌سته‌كه نه‌كردووه ته‌نها ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ده‌بێته گرانترین یاریزانی جیهان به‌و پێش ده‌بێت بڕه‌كه‌ی له 18 ملیۆن یۆرۆ كه‌مترنه‌بێت له‌ساڵێكدا. پێشتر ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڵام دوای گواستنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی ئه‌نژیه‌وه بۆ چێڵسی مووچه‌كه‌ی كه‌مكرایه‌وه.