بڕه پاره‌ی قه‌ره‌بووی به‌شه خۆراكی فه‌وتاوی هاوڵاتیان گه‌یشته سه‌ر ژماره حسابی بانكی هه‌رێم له سلێمانی و بڕیاره له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت.
رامان عوسمان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: بڕه پاره‌ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی فه‌وتاوی هاوڵاتیان گه‌یشته سلێمانی و خرایه سه‌ر ژماره حسابی بانكی هه‌رێم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه.
وتیشی: “لیژنه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌و ره‌نگه هه‌فته‌ب داهاتوو له رێگه‌ی بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراكه‌وه پاره‌كه دابه‌ش بكرێت، كه بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بڕی 25 هه‌زار دیناره”