هه‌موو ئه‌وه ده‌زاین كه تا ئێستا چه‌ندین كاتژمێر دروستكراوه و سوودی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م جاره باشترین كاتژمێر دروست ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا.
بۆ ئه‌مه‌ش كۆمپانیای نیسانی تایبه‌ت به دروستكردنی ئۆتۆمبێل له هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌و كاتژمێره‌دایه‌و بڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا بكه‌وێته بازاره‌و و ناوی نیسمو واتش-ی لێنراوه.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌م كاتژمێره زانیاری ته‌واوت پێده‌ڵێت له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كاتی لێخوڕیندا
ئه‌مه‌ش وه‌ك خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و رێژه‌ی به‌نزین و چه‌ندین شتی دیكه.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش له رێگای بلوتوسه‌وه ده‌بێت و پێویستی به وزه‌یه‌كی كه‌م هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت خێرایی دڵی شۆفێره‌كه‌ت پێبڵێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته به‌رچاو كه له داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت.