هه‌ینی , 3 ئایار 2024
سه ردێڕی هه واڵه كان
You are here: Home / جیهان / کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگدانی لەسەر سوریا دواخست
کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگدانی لەسەر سوریا دواخست

کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگدانی لەسەر سوریا دواخست

كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخست كه‌ بڕیاربوو سبه‌ینێ كۆبێته‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر لێدانی سه‌ربازیی سوریا .

بەپێی لێدوانی سێناتۆرەکان بەهۆی ئەو داوایەیی روسیا لە سوریای کرد سه‌باره‌ت بە چاودێری كردنی چەکە کیمیاویەکانی سوریا له‌لایه‌ن نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاریدا ئەو دەنگدانەی کە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە ئەنجامی بدات دوایخست بۆ کاتێکی تر.

دوێنی جۆن کیَری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەر سوریا چەکە کیمیاویەکانی رادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات ئەوا ئەمریکا هێرش ناکاتە سەر سوریا، دواتر روسیاش داوای لە سوریا کرد بەو پێشنیارە رازی ببێت.

هاری رێد سیناتۆری دیموکراتەکان له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگەیاند:” گرنگ ئەوە نیە چەندێك زوو بڕیار دەدەین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا ، بەڵکو گرنگ ئەوەیە چەندێك بە باشی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌ دەدەین “.

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Free Web Hosting