كاندیده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ره‌خنه له میدیاكانی نزیك له پارتی ده‌گرن، كه به پرۆژه‌كانی حكومه‌ت، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ده‌شپرسن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خزمه‌ت نه‌كات‌و پرۆژه جێبه‌جێ نه‌كات، ئیدی كاری چییه، بۆیه به پێویستی ده‌زانن رێگه له‌و جۆره بانگه‌شه‌كردنه بگیرێت، له به‌رامبه‌ریشدا، كاندیدێكی پارتی پێیوایه، ئاساییه بانگه‌شه بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت بكرێت‌و شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌ن، چونكه به‌وته‌ی خۆی، پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه به‌ڵێنه‌كانی لیسته‌كه‌یانی جێبه‌جێكردووه.
بێستوون فایه‌ق، كاندیدی لیستی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی بانگه‌شه بۆ پارتی ده‌كه‌ن به پیشاندانی كاروچالاكییه‌كانی حكومه‌ت، كاره‌كانیان دووره له لایه‌نی ئه‌خلاقی‌و یاسایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و له عورف و سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنیشدا كاری له‌و شێوه‌یه ناكرێت، وتیشی :”حكومه‌ت كاتێك پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، نابێت له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا باسی بكات، ئه‌ی ئیشی حكومه‌ت چییه ئیتر، ئه‌ی كاری ئه‌و له حوكمڕانیدا خزمه‌تكردن نییه؟، ئیتر بۆ به خه‌ڵكی ئه‌فرۆشیته‌وه، كه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كه‌یت، ئه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانبه‌ره‌كه كارت بۆ ناكات؟”.
ئه‌و كاندیده‌ی گۆڕان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ده‌بێت چیتر رێگه نه‌درێت به حكومه‌ت كاره‌كانی به‌خه‌ڵك بفرۆشێته‌وه، چونكه وه‌كخۆی وتی، هاوڵاتیان مافی خۆیانه خزمه‌ت بكرێن، وتیشی :”ده‌بێت حكومه‌ت بێلایه‌ن بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌و وانه له وه‌زیری ناوخۆی توركیا له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌ربگرێت، كاتێك به ماوه‌ی سێ مانگ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌بێته لایه‌ن‌و ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن”.
بێستوون فایه‌ق، وتیشی :”حكومه‌ت به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی دیاریكراو كارده‌كات‌و هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌به‌ن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه، ئه‌مه جگه له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌م دواییانه به خه‌ڵكی ده‌دات”.
لای خۆیه‌وه، مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانی، كاندیدی لیستی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند :”هه‌موو حزبێك مافی خۆیه‌تی بانگه‌شه بكات، به‌ڵام نابێت له‌كاتی بانگه‌شه‌دا حكومه‌ت باس له كار‌و چالاكیی‌و پرۆژه‌كانی بكات”.
ئه‌و كاندیده‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پێیوایه، له چاو ئه‌و داهات‌و نه‌وته‌ی كه وه‌كخۆی ئاماژه‌ی پێدا كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌چێت، خزمه‌ت به هاوڵاتییان نه‌كراوه، وتیشی :”هه‌ر حزبێك له ده‌سه‌ڵاتدابێت‌و كار‌و پرۆژه‌كانی حكومه‌ت به خه‌ڵك بفرۆشێته‌وه، كارێكی ناته‌ندروست ده‌كات‌و ده‌بێت رێگه‌ی لێبگیرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه خه‌ڵكی كوردستان جارێكی دیكه به به‌ڵێنه بریقه‌داره‌كانی حكومه‌ت هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن، وتیشی :”ئومێد ده‌كه‌م خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مجاره باشتر بیربكه‌نه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن ده‌درێت، ته‌نها په‌یوه‌ندی به بانگه‌شه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه ناچنه سه‌ر، چونكه له رابردووش زۆر جار به‌ڵێن دراوه‌و جێبه‌جێ نه‌كراون‌و پێویسته كاندیدای به‌هێز هه‌ڵبژێرن”.
پێیشیوایه، حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێنده‌ی بودجه‌ی شارێك پاره‌یان بۆ په‌ڕۆی ره‌نگاو ره‌نگ و ئاڵای حزبه‌كانیان خه‌رجكردوه، كه هه‌موو ئه‌وانه به پاره‌ی خه‌ڵك‌و ئه‌م وڵاته كڕدراون، وتیشی:”جه‌ماوه‌ر هۆشی كردووه‌ته‌وه‌و ره‌نگه نه ده‌نگ بۆ شه‌ڕه په‌ڕۆ بدات، نه ده‌نگ به‌وه‌ش بدات كه ویژدانی بكڕێت”.
له به‌رامبه‌ردا، لوقمان ره‌شید، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، له وه‌ڵامی لێدوانی كاندیده‌كانی دیكه به‌وه‌ی كاروچالاكییه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه وه‌كو بانگه‌شه به‌كارده‌هێنرێت، بۆ خه‌ندان وتی:” زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا متمانه‌یان به پارتی‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی دا، ئێمه‌ش به‌پێی ئه‌و متمانه‌یه حوكمه‌تمان پێكهێناو جه‌نابی مه‌سعود بارزانی بوو به سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆیه وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌پێی توانا هه‌وڵمانداوه به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی‌و به‌ڵێنه‌كانی پارتی له ده‌سه‌ڵاتدا جێبه‌جێ بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌وه راستییه‌كه‌و ناشاردرێته‌وه، پارتی له‌و شوێنانه‌ی باڵاده‌سته وه‌كو دهۆك‌و هه‌ولێر كاری باشی كردووه‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه، كه نه‌ك بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو بووه‌ته جێگای تێڕامانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر‌و وڵاتانی جیهان، هه‌ر بۆیه شاری هه‌ولێر وه‌كو پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی دانرا.
كاندیده‌كه‌ی پارتی، وتیشی :”هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی گه‌رمیان‌و سلێمانیش حكومه‌ت كاری باشی كردووه، به‌تایبه‌ت له گه‌رمیان كه به بڕی (450)ملیۆن دۆلار به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی داناوه، بۆیه ئاساییه ئێمه وه‌كو پارتی شانازی به‌و پرۆژانه‌وه بكه‌ین، چونكه به‌رنامه‌ی لیستی خۆمان جێبه‌جێكردووه‌و دڵنیای خه‌ڵكیش ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌ر متمانه‌مان پێبدرێت، ده‌توانین خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین، چونكه ئه‌ركی سه‌رشانی پارتییه له رێگای حكومه‌ته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكی بكات”.