لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تی كرده‌وه، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌پشت لابردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی مادده‌ی 23 ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت تایبه‌ت به پارێزگای كه‌ركوك.
له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان، سه‌لمان موسه‌وی ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند،” لابردنی هه‌ردوو بڕگه‌كه‌ی ئه‌و مادده‌ی 23 له‌لایه‌ن دادگای ئیتیحادیه‌وه‌یه و مالكی په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كانی دادگاكه‌وه نیه”، وتیشی:” هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نیه ده‌ستوه‌رداته كاروباری ناوخۆی دادگای ئیتیحادی”.
سه‌لمان موسه‌وی ئاشكرایكرد، نوری مالكی په‌یوه‌ندی به‌بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادیه‌وه نیه‌و دادگاكاروبه‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه “بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی هه‌موو لایه‌ك وابه‌سته ده‌كات پابه‌ند بن پێوه‌ی”.
پێشتر چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عراق وایان لێكدابۆوه كه پرۆتۆكۆلێك له‌نێوان نوری مالكی و هه‌رێمی كوردستان ئیمزا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دادگای ئیتیحادی یاسای ده‌ستنیشان كردنی ویلایه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ( كۆمار و وه‌زیران و نوێنه‌ران) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر تانه‌دان له‌مادده‌ی 23 ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تایبه‌ت به‌پارێزگای كه‌ركوك.