عه‌یبی نه‌ماوه -د.شیركۆ عبدالله
Posted by: mamostamahde
on 10. ئه‌یلول 2013
in ووتار
Leave a comment
|
د.شیركۆ عبدالله |
+ ئه‌وه بۆ سه‌رێكمان لێ ناده‌ی لالۆ.. وه‌ره دووسێ شه‌و له‌لامان بمێنه‌ره‌وه. به‌خوا ئه‌م فه‌تره‌یه ئه‌وه‌نده خۆشه نه‌بێته‌وه.
-به‌سه‌ری جه‌مال ناوێرم. ئه‌و ساڵه هاتم. بنمیچه‌كه‌تان ئه‌وه‌نده قرچه‌قرچی ئه‌كرد ئه‌موت ئێستا ئه‌ڕوخێت به‌سه‌رما. باوه‌ڕت بێ تاخوا رۆژی كردۆته‌وه له‌ترسا خه‌و نه‌چۆته چاوم.
+ ئێستا وا نه‌ماوه.. به‌سه‌ری ئه‌و خاڵه نازداره یه‌ك عه‌یبی نه‌ماوه.
-ده ئه‌وچاتر.. یه‌عنی شوكور ته‌ختت كرد‌و له‌بناغه‌وه شتێكی تازه‌ت دروست كرد؟.
+ نه‌وه‌ڵڵا قوربان. ئیمكانیاتی ئه‌وه‌م نه‌بوو.
-كه‌واته ته‌عمیرێكی چاكت كردووه.
+ نه‌خێر نه‌وه‌ڵڵا ته‌عمیریشم پێ هه‌ڵنه‌سوڕا.
-ئه‌زانم.. له حدودی ئیمكانا ده‌ستێكت پیا هێناوه.
+ نه‌به‌خوا ده‌ستیشم پیا نه‌هێناوه.
-ئه‌ی چی؟ بۆیاخت كردووه؟.
+ نه‌خێر بۆیاخیشم نه‌كردووه.
-ئێ.. كه‌واته له‌وێ نه‌ماوی.. گواستوته‌ته‌وه بۆ ماڵێكی تر.
+ نه به‌قه‌بری باوكم جوڵه‌م نه‌كردووه.
-ناشێ كۆڵه‌كه‌كانت گۆڕیبێ بلیمه‌ت!.
+ كوڕه ئه‌وه به‌ڕاسته؟.. ئینجا من چۆن ئه‌وێرم ده‌ستكاری ئه‌و كۆڵه‌كانه بكه‌م؟.
-ئه‌ی ئیتر چۆن وا ئه‌ڵێی؟
+ ئه‌ڵێم چی؟.
-ئه‌ڵێی خانووه‌كه عه‌یبی نه‌ماوه؟. |