مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی بازیان، له ئه‌نجامی ده‌رچونێكیاندا، دوو هاوڵاتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر 45 باڵنده له جۆری بوكه سوره‌دا ده‌گرن.
مقه‌ده‌م هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی بازیانه‌وه، له ئه‌نجامی ده‌رچونێكیان بۆ سنووری ناحیه‌كه‌یان، توانیان دوو هاوڵاتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه پایه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستانه‌وه.
راشیگه‌یاند: له هه‌مانكاتدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 45 باڵنده له جۆری بوكه سوره، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو قه‌فه‌ز و یه‌ك تۆڕ كه درێژییه‌كه‌ی پێنج مه‌تر ده‌بێت و یه‌ك ماتۆڕ سكیلیش گیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌رپێچیكاران خۆیان و كه‌ره‌سته‌كانیان ره‌وانه‌ی یاسا كراون به‌مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.