وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكرد، مانگی هه‌شت زۆرترین ئاستی نه‌وتی خاو له‌عیراق به‌رهه‌م هێنراوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا، عاسم جیهاد، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكرد، ” رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق، مانگی هه‌شتی رابردوو، گه‌یشته 2 ملیۆن 579 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا، به‌مه‌ش عیراق زۆرترین رێژه‌ی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌م هێنا له‌و مانگه‌دا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا”.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس كه‌وتووه، “عیراق زۆرترین داهاتی له‌به‌رهه‌می نه‌وتی خاو ده‌ستكه‌وتووه، مانگی رابردوو، كه گه‌یشتۆته هه‌شت ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار”.
مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ داهاتی نه‌وتی خاوی عیراق 7 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار بوو، رێژه‌ی به‌رهه‌مهینانی نه‌وتی خاویش 2 ملیۆن و 324 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو له‌رۆژێكدا.
به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به به‌راورد به 16 مانگی رابردوو ، عیراق توانی داهاتێكی باش له‌نه‌وتی خاو به‌ده‌ست بێنێت به‌تایبه‌ت مانگی رابردوو،ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ی ئابوری عیراق.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عیراق پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت له جێگیركرنی بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا و تا ساڵی 2017 ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه بۆ 9 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.