پێنج شه‌ممه‌ , 2 ئایار 2024
سه ردێڕی هه واڵه كان
You are here: Home / كوردستان / مژدەیەك بۆ مامۆستایانی كوردستان
مژدەیەك بۆ مامۆستایانی كوردستان

مژدەیەك بۆ مامۆستایانی كوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەێنێت، وەزارەتی دارایی میكانیزمی قەرەبووكردنەوەی ئەو مامۆستایانەی پەسند كردووە كە پێش ساڵی 2004 دامەزراون  هەروەها مامۆستا هەیە 5 ملیۆن تاوەكو 6 ملیۆن دینار قەرەبووی پێ دەدرێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(باسنیوز)، پاش دەرچوونی ڕێنمایی دارایی ژمارە (32) لە 28/12/2011 بڕیاری یەكخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان درا، دوای ڕاستكردنەوە و پەسەندكردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی، پێویست بوو جیاوازی مووچەی 96 مانگ بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە خەرج بكرێت، كە پێش ساڵی 2003 دامەزراون، بۆ ئەوەی وەكو هاوكارەكانیان لە سلێمانی و گەرمیان، مافی خۆیان لە بەرزكردنەوەی ناونیشان و سەرەمووچە وەربگرن.

هەروەها،بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) لە9/1/2013 لەو 96 مانگە تەنیا قەرەبووی 32 مانگ بۆ فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆك خەرج كرا، 64 مانگیان مایەوە. ئێستەش وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە ئەو قەرەبووە بۆ مامۆستایان خەرج بكات.

لای خۆشییەوە، ئەندامی سكرتاریەتی  یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، خالید موستەفا  ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی  هەرێمی كوردستان، میكانیزمی هاوتاكردن و قەرەبووكردنەوەی مووچەی مامۆستایانی دهۆك و هەولێری پەسەندی كرد.
وتیشی: “هەفتەی رابردوو لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دارایی كۆبوونەوە، میكانزمی قەرەبووكردنەوەی مامۆستایانی دهۆك و هەولێر پێشكەش كرا و وەزارەتی داراییش میكانیزمەكەی پەسەند كرد”.

ئەو ئەندامەی سكرتاریەتیی  یەكێتیی مامۆستایان، ئەوەشی خستە روو ئەوەی ئەوان داوایان كردووە، پێدانی قەرەبووی 64 مانگە.بەشێك لەو مامۆستایانە 32 مانگ قەرەبوویان وەرگرتووە، بەشێكیش 12 مانگیان وەرگرتووە، لەسەر ئەوە رێك كەوتووین ئەوەی پێیان نەدراوە، بەپێی خشتەكە پێیان بدرێت.

خالید موستەفا لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی كە لەبری قەرەبووەكە بەو مامۆستایانە دەدرێت، وتوویەتی ”وەكو ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی رێككەوتنمان لەسەر كردووە، مامۆستا هەیە 5 ملیۆن تاوەكو 6 ملیۆن دینار قەرەبووی پێ دەدرێتەوە.
ئەو مامۆستایانەی پێش ساڵی 2004 دامەزراون، قەرەبووەكە دەیانگرێتەوە و دەستكاریی پلەبەندیی مووچەكانیان دەكرێت، ئەوانەی دوای 2004 دامەزراون ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە. هیوادارین، بەم زووانە ڕێنماییەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی  دەربكرێت و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Free Web Hosting