مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ کە بە ئایفۆن 5s ناسراوە، پێدەچێت 31 جار خێراتر بێت لەو ئایفۆنانەی کە تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمی هێناون و هەواڵەکان ئاماژە بەوەش دەدەن، سیستەمی ئایفۆنەکە سیستەمێکی 64 بیت دەبێت.
پێگەی to5mac9 ی سەربە کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی 64 بیت-ە لەسەر نمونەی مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی ئایفۆن 5s و بەپێی هەواڵەکەش، ئەم سیستەمە نوێیە کە لەسەر پڕۆسێسەری A7 کار دەکات، چالاییەکی زۆر باش دەداتە مۆبایلەکە.
کۆمپانیای ئەپڵ لەڕێی چەند سەرچاوەیەکەوە ئەوەی بڵاوکردۆتەوە، ئایفۆنی 5s بەهۆی ئەو سیستەمە نوێیەی لەسەر پڕۆسێسەری A7، خێراییەکەی 30ئەوەندەی خێرایی مۆدێلەکانی دیکەی ئایفۆنە و لەڕێی بەکارهێنانی وزەیەکی کەم ماوەیەکی درێژتر دەداتە باتری مۆبایلەکە ، ئەمە جگە لەوەی کە لە توانایدایە وێنەی جوڵاو (ئەنیمەیشن) زۆر بە روونی بخاتە بەردەم بەکارهێنەرەکانی.
شارەزایانی بواری مۆبایلە زیرەکەکان ڕایدەگەێنن، پێدەچێت کۆمپانیای ئەپڵ بتوانێت لەڕێی ئەم مۆبایلە نوێیەوە بازاڕێکی باش بۆخۆی بەدەست بێنێت و ڕکابەری لەگەڵ مۆبایلە پێشکەوتوەکانی سامسۆنگدا بکات.
هەروەها شارەزایان ئاماژە بەوەش دەدەن، پێدەچێت کۆمپانیای ئەپڵ هەمان پڕۆسێسەر (A7) بۆ ئایپاد-ی داهاتوو بەکار بهێنێت.