تیمێك له به‌شی دیل و بێسه‌روشوێنانی سه‌ر به نوسینگه‌ی مرۆڤایه‌تی له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ هه‌ستاون به هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵكه‌ندووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین روفات ده‌ربێننه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی “نون” ئه‌و چاڵ هه‌ڵكه‌نده به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، تاوه‌كو له ناوچه‌ی فاوی پارێزگای به‌سره روفاته‌كان ده‌ربێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه”250 روفاتی سه‌ربازانی ئێران و عیراق ده‌رهێنراون و 169 روفات له‌وانه سه‌ربازی عیراقین و 41 كه‌سیش له‌وانه‌ی ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه و نه‌ناسێنراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا روفاتی سه‌ربازه ئێرانییه‌كان 36 كه‌س بووه و 20 له روفاته‌كانیش ناسێنراونه‌ته‌وه، كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی دیكه به‌رده‌وامه”
له شه‌ڕی نێوان ئێران و عیراق كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند به ملیۆنان كه‌س بونه‌قوربانی و ژماره‌یه‌كی زۆریش بێ سه‌روشوێن بوون.