پاش ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ك به ناوی پاوڵ برادشۆ، ئه‌وه‌ی زانی كه جۆره مریشكێكی جیاوازی هه‌یه، بۆیه بڕیاریدا به‌گرانترین نرخ بیفرۆشێت.
پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سه‌ریان سورما له‌و نرخه گرانه‌ی كه بۆ ئه‌م مریشكه دانرا، خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئه‌م مریشكه جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێكی ره‌شه په‌ره‌كه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی هه‌روها گۆشته‌كه‌شی ره‌شه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی بۆ ماوه‌ییه‌و خۆی له سروشتی‌دا وایه هیچ كارێكی ده‌ستكردی بۆ نه‌كراوه.
خاوه‌نه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: كاتێك ئه‌مه‌ی زانیوه مریشكه‌كه‌ی نه‌فرۆشتووه‌و رێگه‌ی به‌سه‌ر بڕینی نه‌داوه، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاتر بكات و هه‌روه‌ها ناوی ئه‌یام سیمانی له‌م جۆره مریشكه ناوه، نرخی هه‌ر یه‌كێك له‌م مریشكانه دوو هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
خوارنی گۆشتی ئه‌م مریشكه وه‌ك خواردنی گۆشتی مریشكی ئاسایی وایه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن پزیشكی ڤێته‌رنه‌ریه‌وه پشكنینی بۆ كراوه‌و وه‌ك مریشكی ئاسایی ده‌توانرێت بخورێت.